کوردی نووسی ھەژیر

کوردی نووسی ھەژیر

بە دڵنیایێوە زۆرجار ویستووتانە لە ناو ھێندێک لە بەرنامەکان وەکوو Corel VideoStodio, Ulead VideoStodio, PhotoShop,Logo.Designer و…  بە کوردی شتێک بنووسن بەڵام پیتەکان بە درووستی دەر نەکەوتوون  و کێشەتان بۆ ساز بووە.

ئەمڕۆ لە کوردپاور کوردی نووس(نووسەری کوردی)ـی ھەژیرتان پێ دەناسێنین کە باشترین کوردینووسە کە دەتوانن بۆ نووسینی فارسی و عەرەبیش کەڵکی لێوەرگرن.

بەم کوردی نووسە دەتوانن لە زۆربە بەرنامەکانی کە کوردی ساپۆرت ناکەن کوردی بنووسن بە بێ ھیچ کێشەیێک.

کوردی نووسی ھەژیر

قەبارە:3.44 مێگابایت

جۆری فایل: zip

ئێستا شێوەی کارکردنەکەی بۆ ئێوە ڕوون دەکەینەوە:

سەرنج:بۆبینینی گەورەکراوەی وێنەکە کرتە بکە

1.سەرەتا ئەو ڕستەی ئەمانھەوێت لە ناو کوردی نووسەکە دەینووسین و کرتە لە سەر بەشە دیاری کراوەکەی بەرنامە لە ناو وێنەکەدا دەکەین.

ھەنگاوی یێکەم

2.ئێستا دەچیینە ناو ئەو بەرنامەی کە دەمانھەوێت تێیدا بە کوردی بنووسین (من کۆرێلم ھەڵبژاردوە).

دواتر کلیلەکانیCtrl+V دادەگرین تا نووسراوەکا بلکێندرێت 

یێکەم جار نووسراوەکان وەک وێنەی خوارەوە ناڕێک دەردەکەون

ھەنگاوی دووھەم

3.لە بەشی فۆنتەکان یێکێک لە فۆنتەکانی ھەژیر ھەڵدەبژێرین،وەک وێنەی خوارەوە.

ھەنگاوی سێھەم

سەرکەوتوو بن. تکایە بۆچوون دابنێن تا ئێمە خۆشحاڵ بین و درێژە بە کارەکانمان بدەین.

 

||||| 8 بەدڵمە! |||||

سیروان دەرمان

نووسراوە لە لایان: سیروان دەرمان

ماڵپەڕ

3 بۆچوون

  1. کوردەوان جودی فەرمووی:

    سـەرکەووتوو بیت

  2. ahmed فەرمووی:

    زوور جوانه ماموستا خواتان لئ رازيبيت

بۆچوونەکەتان بنووسن


گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ © کوردپاور و سیروان گراف
دیزاین لەلایان سیروان دەرمان | گروپی دیزاینی کارژیر