فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی-کوردی بۆ ئه‌ندرۆید

 

فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی – کوردی (سۆرانی ) که‌ بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌بێت و %100 پشگیری نوسینی کوردی ده‌کات ته‌نانه‌ت گه‌ر موبایله‌که‌ت پشگیری نوسینی عه‌ره‌بیش نه‌کا .

ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ نزیکه‌ی 40000 چل هه‌زار وشه‌ی تێدایه‌ و دابه‌ش کراوە‌ به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌ وشه‌ ئه‌وانیش فه‌رهه‌نگی گشتی و فه‌رهه‌نگی زانستی ( زانستی ئه‌لیکترۆنی و فیزیک و کیمیا و رامیاری و ئابوری …….. ). ماوه‌ی کارکردن له‌م پرۆژه‌یه‌ نزیکه‌ی مانگ و نیوێک ده‌بێ .

فه‌رهه‌نگه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ک دروست کراوه‌ که‌ زۆر ماندوت نه‌کا له‌گه‌ران به‌دوای وشه‌کاندا به‌ڵکو راسته‌وخۆ گه‌ر ده‌ست بکه‌یت به‌ نوسین گه‌رانه‌که‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌دا و هه‌ڵبژاردنیشت ده‌خاته‌ به‌رده‌ست نه‌وه‌ک رێنوسی ئینگلیزیه‌که‌ زۆر باش نه‌زانیت.

وه‌ یه‌کێکی تر له‌ خاسیه‌ته‌ باشه‌کانی که‌ له‌ فه‌رهه‌نگه‌ به‌ناوبانگه‌کان بینراوە و  لهم‌ فه‌رهه‌نگهش‌ به‌ پێوست زانراوە ئه‌و‌یش ( Favorite list ) واته‌ تۆ به‌نمونه‌ له‌ مانای وشه‌یه‌ک ئه‌گه‌رێی دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ ئه‌م وشه‌یه‌ پاشه‌که‌وت بکه‌ی له‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌ و په‌سه‌ندی بکه‌ی و جارێکی تر پێویست نه‌کا به‌دوای دا بگه‌رێیت و به‌مه‌ش له‌ بنکه‌ی زانیاری فه‌رهه‌نگه‌که‌ هه‌ڵده‌گیرێ ئه‌توانیت له‌ تابی دووه‌می ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که‌‌ وشه‌ په‌سه‌نده‌کان ببینیت.

و شتێکی تر که‌ بەباش زانراوە له‌گه‌ڵی بێ ئه‌ویش ده‌نگی وشه‌که‌یه‌ بۆ نمونه‌ تۆ به‌داوی وشه‌یه‌ک دا ده‌گه‌رێی ئه‌توانیت گوێبیستی چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ ئینگلیزیه‌که‌ بیت( به‌مه‌رجێ به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ گرێدرابیت). جگه‌ له‌مانه‌ ئه‌توانیت وشه‌که‌ ببەیت بۆ ئامێری گه‌ڕانی گوگڵ .

 

ناوی پرۆگرام: Ribaz En – Ku Dic

قەبارە: 1.18 مێگابایت

||||| 4 بەدڵمە! |||||

سیروان دەرمان

نووسراوە لە لایان: سیروان دەرمان

ماڵپەڕ

بۆچوونەکەتان بنووسن


گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ © کوردپاور و سیروان گراف
دیزاین لەلایان سیروان دەرمان | گروپی دیزاینی کارژیر